بەمەبەستی بەهێزكردنی ئاست و توانای ڕاهێنەرانی یاری كاراتی لەشاری سلێمانی، بەسەرپەرشتی یەكێتی كاراتی لقی سلێمانی بۆماوەی دوو ڕۆژ لەهۆڵی سەنتەری ئۆڵۆمپیك بۆیاری كاراتی خولی بەهێزكردنی ئاستی ڕاهێنەرانی كاراتی بۆ ڕاهێنەرانی یانەكانی نێو شاری سلێمانی و دەورووبەری بەڕێوەچوو، لە خولەكەشدا كە زیاتر لە40 ڕاهێنەر و یاریدەدەری یانەكانی نێو شاری سلێمانی بەشداربوون ڕۆژانەش وانەكان بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراكتیكی لەلایەن ڕاهێنەری پلەیەكی نێودەوڵەتی (ئەرسەلان محەمەد) دەگوترانەوە، لەخولەكەشدا چەندین زانیاری لەلایەن وانەبێژی خولەكەوە پێشكەشی ڕاهێنەرانی ئامادەبوو كران، ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە چەندین پرسیاریان ڕووبەڕووی وانەبێژی خولەكە كردەوە ئەویش لەلایەن خۆیەوە وەڵامی تەواوی ئەو پرسیارانەی دایەوە كە ئاڕاستەی كران، لەكۆتاییشدا بڕوانامەی سەركەوتووان لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبوو بەسەر ڕاهێنەرانی بەشداربووی خولەكە دابەشكرا.