لەپاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەب یاریزانە كوردەكان ئەنجامیان شایستە بوو

لەپاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەب یاریزانە كوردەكان ئەنجامیان شایستە بوو
لەعەممانی پایتەختی وڵاتی ئوردەن پانزەمین پاڵەوانێـتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی، لەئاستی لاوان بۆهەردوو ئاستی كوڕان و كچان بەڕێوەچوو، كە 15وڵاتی عەرەبی بەشداری پاڵەوانێتەكەیان كردبوو، هەڵبژاردەی عێراقیش بەژمارەیەك لەیاریزانانی كوردی یانەكانی هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و سلێمانی بەشداری پاڵەوانێتەیەكەیان كردبوو توانیان ئاستێكی بەرز لەپاڵەوانێتەكەشدا پێشكەش بكەن. ئەنجامی یاریزانانیش بەمشێوەیەی خوارەوەبوو.
*دڵسۆزعوبێد لەڕاكردنی 100مەتری بەربەست بەشداربوو توانی پلەی پێنجەم بەدەستبهێنێت.
*چاوان بەهادین لەڕاكردنی 100مەتری پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.
*كەیوان تۆفیق لەپێشبڕكێی دە یارییەكەدا، لەڕاكردنی 100مەتری و یەك بازدا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، لەهەڵدانی قورساییش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
*فاتیمە ڕەحیم لەیاری مەترەقەدا توانی پلەی پێنجەم بەدەستبهێنێت.
Top