لەپاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەب یاریزانە كوردەكان ئەنجامیان شایستە بوو
*دڵسۆزعوبێد لەڕاكردنی 100مەتری بەربەست بەشداربوو توانی پلەی پێنجەم بەدەستبهێنێت.
*چاوان بەهادین لەڕاكردنی 100مەتری پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.
*كەیوان تۆفیق لەپێشبڕكێی دە یارییەكەدا، لەڕاكردنی 100مەتری و یەك بازدا پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، لەهەڵدانی قورساییش پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
*فاتیمە ڕەحیم لەیاری مەترەقەدا توانی پلەی پێنجەم بەدەستبهێنێت.