راهێنەری بەناوبانگ جۆزێ مۆرینهۆ یەكەم ڕاهێنەری پورتوگالیە كە نازناوی خولی ئیسپانیا بەدەست دەهێنێت دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بووە پاڵەوانی لالیگا، چوارەم ڕاهێنەریشە لەئەوروپا و پێنجەمە لەجیهان كە لەچوار خولی چوار وڵات نازناوەكەی بەدەست هێناوە، مۆرینهۆ لەلێدوانێكدا گوتی: من كاتێك دەستم بەكاری ڕاهێنەرایەتی كرد چەند ئامانجێكم هەبوو، دەمەوێ لەگەڵ سێ یانەی جیاواز نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بهێنم، ئارنست هاپل و ئۆتمار هێتسفیڵد وەكو من لەگەڵ دوو یانەی جیاواز ئەم نازناوەیان بەدەست هێناوە، هاپل كۆچی دوایی كردووە و هێتسفیڵد بەم نزیكانە واز دەهێنێت، بەڵام من چەندین ساڵم لەپێشە، من هەوڵم دا تا ئەو كاتەی بوومە یەكەم ڕاهێنەر كە هەرسێ خولە سەرەكییەكەی جیهان (ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتالیا) بەدەست بهێنم، كاپیلۆ لەهەردوو خولی ئیسپانیا و ئیتالیا بووە پاڵەوان، ئەنشیلۆتی لەئیتالیا و ئینگلتەرا. مۆرینهۆ دووەم ڕاهێنەرە لەمێژوو كە لەدووەم وەرزیدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید نازناوی خولی ئیسپانیا دەباتەوە، پێشتر ڕاهێنەر لیبۆ لەساڵی 1932 ئەم دەسكەوتەی تۆماركردووە، مۆرینهۆ یەكێكە لەسێ ڕاهێنەر كە چوار خولی جیاوازی بەدەست هێناوە لەدوای ڕاهێنەر ئارنست هاپل (هۆڵەندا، بەلژیكا، ئەڵمانیا، نەمسا) و ڕاهێنەر جیۆڤانی تراباتۆنی (ئیتالیا، ئەڵمانیا، پورتوگال، نەمسا) و ڕاهێنەر مۆرینهۆ (پورتوگال، ئینگلتەرا، ئیتالیا، ئیسپانیا)، ڕاهێنەر بیلا گۆتمان لەپێنج خولی جیاواز بۆتە پاڵەوان (هەنگاریا، ئیتالیا، بەرازیل، پورتوگال، ئۆرگوای)، ڕاهێنەر تۆماس ئیڤیچ لەشەش خولی جیاواز نازناوەكەی بەدەست هێناوە (یوگسلاڤیا، هۆڵەندا، بەلژیكا، یۆنان، پورتوگال، فەرەنسا).