ڤان پێرسی: ئافرەتان گرنگترین شتی ژیانی منن

ڤان پێرسی: ئافرەتان گرنگترین شتی ژیانی منن
رۆبن ڤان پێرسی كاپتنی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی هۆڵەندا خۆشەویستی گەورەی خۆی بۆ دایكی دووپاتكردەوە و گوتی ئەو نهێنی گەورەی سەركەوتنی ژیانی منە.
ئەو یاریزانە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سەنی بەریتانی گوتی هەموو ئەوەی من بەدەستم هێناوە بەهۆی دایكمەوە بووە، ئەو هەردەم هانی دەدام بۆ ئەوەی بیر لە خۆم بكەمەوە، هەمیشە ئەوەش بەلای منەوە گرنگ بوو كە رای دایكم لەسەر ئاستم لە نێو یاریگادا وەربگرم، لە دوای هەموو یارییەك پرسی ئەوەی پێدەكەم كە چۆن هەڵم دەسەنگێنێت، شانازی بەوەوە دەكەم كە من كوڕی دایكمم.
هەروەها گوتی ئافرەتان لە ژیانی مندا كاریگەریی زۆریان هەیە، تەنانەت لە نێو یاریگاشدا، هاوسەرەكەم و دایكم و خوشكەكانم هەردەم هانم دەدەن و زۆرجاریش رەخنەی زۆر توندم لێدەگرن و من رێزی راكانی ئەوان دەگرم.
هەروەها گوتی دینای كچیشم ئەوە پرێنسێسی منە، من باوكێكی تەقلیدیم و دەمەوێ بە زەردەخەنەیەك كۆنترۆڵی هەموو شتێك بكەم، هەرچەندە لەوانەیە قسەكردن لە ژیانی تایبەتی خۆت كارێكی ئاسان نەبێت، بەڵام من كە بیر لە ماڵبات و منداڵەكانم دەكەمەوە ناتوانم بە هیچ شێوەیەك دەستبەرداری ئەو ژیانە تایبەتەی خۆم بم.
Top