بالۆتێلی هەرەشە لە رەگەزپەرستەكان دەكات

بالۆتێلی هەرەشە لە رەگەزپەرستەكان دەكات
ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئەستێرەی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی بەڵێنی كوشتنی هەر كەسێكی دا كە لە كاتی یارییەكانی یۆرۆی 2012 لە ئۆكرانیان و پۆڵەندا توێكڵە مۆزی تێبگرێت.
بالۆتێلی گوتی بەر لە دوو ساڵ لە رۆما كارێكی ئاوایان بەرامبەر كردم، بەڵام بۆ خۆشبەختی ئەوانەی ئەو كارەیان كرد لەو كاتەدا پۆلێس لەوێ بوو و دەستگیری كردن و نەكەوتنە بەردەستی من.
ماریۆ كە بۆخۆی هەڵسوكەوتی سەرشێتانەی زۆرە، گوتی ئەگەر شتێكی وا رووبدات یەكسەر پاڵەوانیەتییەكە جێدەهێڵم، چونكە ئێمە لە ساڵی 2012 دەژین و ناكرێ بەو جۆرە هەڵسوكەوتانە رازی بم.
هەروەها گوتی ئەگەر لەسەر شەقامەكانی ئۆكرانیا شتی وام بەرامبەر بكرێت، دەستبەجێ ئەو كەسە دەكوژم و هیچ دوودڵ نیم لەو بڕیارە، خۆ گەر لە نێو یاریگادا ئەوەم بەرامبەر بكرێت، یەكسەر پاڵەوانیەتییەكە جێدەهێڵم و ئامادەنیم لەو پاڵەوانیەتییەدا یاری بكەم.
Top