مانچینی: ئیبراهیمۆڤیج یاریزانێكی گەورەیە بەڵام من نامەوێت

مانچینی: ئیبراهیمۆڤیج یاریزانێكی گەورەیە بەڵام من نامەوێت
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی پاڵەوانی ئینگلتەرا رەتی كردەوە یانەكەی هەوڵی هێنانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجی هێرشبەری یانەی میلانی ئیتاڵی بدات.
چەندین سەرچاوەی رۆژنامەوانی باسیان لەوە كردووە كە مانچینی دانووستانی لەگەڵ كارگێڕیی یانەی میلاندا دەست پێكردووە بۆ گواستنەوەی زڵاتان، بەڵام ئەو راهێنەرە ئەو قسانەی رەتكردەوە و گوتی ئیبراهیمۆڤیج یاریزانێكی گەورەیە و سوود بە هەموو تیپێك دەگەیەنێت، بەڵام من 4 هێرشبەرم هەیە و پێویستم بەو نییە.
مانچینی لەبارەی ئەزموونی بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزییەوە گوتی مێژووی شاری مانچستەرمان گۆڕی، دوای ئەوەی كۆتاییمان بە باڵادەستی یونایتد هێنا بەسەر نازناوەكاندا، ئەوەشمان لە ماوەیەكی كەمدا كرد كە دوو ساڵ بوو، ئەمەش بەرهەمی كاری بەردەوامە.
هەروەها گوتی وەك هەر پەنابەرێك بیری ئیتاڵیا دەكەم، بەڵام من دڵخۆشم بەوەی لە دەرەوەی وڵاتەكەم بەدەستم هێناوە، بیرم لە رۆیشتن لە ستی نەكردووەتەوە و تا ئێستاش هیچ دەستەوارەیەكم پێنەگەیشتووە تا بیر لەو كارە بكەمەوە.
Top