تۆرێس پێشەنگی هێرشبەرانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەگرێت
دیل پۆسكی گوتی تۆرێس لە هەموو هێرشبەرەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كراوە ترە و توانایەكی باشی هەیە.
پێكانی داڤید ڤیای هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا باڵی بەسەر ئامادەسازییەكانی ئیسپانیا بۆ یۆرۆی 2012 گرتووە.
دیل پۆسكی گوتی ئەو ئاستە باشەی تۆرێس لە ئێستادا هەیەتی بەختێكی باشە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەتایبەت كە ئەو یاریزانە بە ورەیەكی بەرزەوە پەیوەندی بە یەكەی مەشقی هەڵبژاردەكەوە كرد لەگەڵ خوان ماتا دوای ئەوەی پێشەوایەتی یانەی چێڵسییان كرد بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
هەروەها گوتی ورەی بەرزی ئەوان رەنگدانەوەی لەسەر هەموو هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێت.