ستراماچۆنی بۆ 3 ساڵ پۆستی راهێنانی ئینتەرمیلانی وەرگرت

ستراماچۆنی بۆ 3 ساڵ پۆستی راهێنانی ئینتەرمیلانی وەرگرت
ئەندریا ستراماچۆنی گرێبەستێكی بۆ ماوەی 3 ساڵ بۆ راهێنانی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئیمزا كرد دوای ئەوەی سەرنجی ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەكەی راكێشا لەو ماوە كەمەدا كە ئەركی بەڕێوەبردنی یانەكەی لە ئەستۆدا بوو.
ستراماچۆنی 36 ساڵ بەرپرسیاریەتی تیپەكەی لە دوای دوورخستنەوەی كلاودیۆ رانێری لە پۆستی راهێنانی پاڵەوانی ئەوروپای 2010 وەرگرت، ئەو توانی هاوسەنگی بگێڕێتەوە بۆ تیپەكە، بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە سەرخستنی تیپەكەی بۆ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوودا.
مۆراتی پێشتر سەرسامبوونی خۆی بە پیپ گواردیۆلای راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە دەربڕیبوو، بەڵام ئەو راهێنەرە ئاشكرای كرد كە ماوەی ساڵێك پشوو دەدات بەرلەوەی ئەركی هیچ یانەیەك وەربگرێت.
مۆراتی بە رۆژنامەنووسانی گوت گرێبەستمان لەگەڵ ستراماچۆنی بۆ ماوەی 3 ساڵ كردووە.
ئەو راهێنەرە لاوە هیچ ئەزموونێكی بەرچاوی لە مەشقدا نییە و ماوەی ساڵێك راهێنەری لاوانی یانەی ئینتەر میلان بووە.
Top