سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا داوای 3 ساڵ راگرتنی خولی تۆپی پێی وڵاتەكەی دەكات
پۆلیسی ئیتاڵی ئێستا لێكۆڵینەوەی فراوان لە یاریكردن بە ئەنجامی یارییەكانەوە دەكات و مۆنتی لە كۆبوونەوەی حكوومەتەكەیدا گوتی پێویستە لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە بكەین و بزانین سوودی چەندە ئەگەر بۆ ماوەی 2 تا 3 ساڵ هەموو چالاكییەكی تۆپی پێ لە وڵاتەكەماندا رابگرین.
هەروەها گوتی ئەوەی روویداوە كارێكی زۆر ناخۆش و ئابڕووبەرە، چونكە وەرزش كە دەبێ شوێنێك بێت بۆ بڵاوكردنەوەی بەها بەرزەكان بووەتە مۆڵگەیەك بۆ كارە ناشرینەكان، لە چەند ساڵی رابردوودا ناخۆشی زۆرمان لەو بارەیەوە بینی.
تۆپی پێی ئیتاڵی چەند ساڵێك لەمەوبەر سكانداڵێكی گەورەی تێدا ئاشكرا بوو كە بووە هۆی دابەزاندنی یانەی یۆڤنتۆس بۆ ریزی یانە پلە دووەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سزادانی چەند یانەیەكی تر بەهۆی دەستكاریكردنی ئەنجامی یارییەكان.
دوێنێ پۆلیسی ئیتاڵی عومەر میلانیتۆی كاپتنی یانەی جەنەوای دەستگیر كرد كە ئێستا لەگەڵ 3 یاریزانی تری یانەكەیدا گومانی دەستكاریكردنی یارییەكانیان لێدەكرێت.