بەرگریكارێكی نوێی ڤالنسیا لە یەكەم چاوپێكەوتندا هەڕەشە لە رۆناڵدۆ دەكات
ئەو یاریزانە كە ئێستا لەگەڵ رۆناڵدۆ بەشداری مەشقی هەڵبژاردەی پورتوگال دەكات لە شاری ئۆبیدۆس لە وەڵامی پرسیارێكەوە لەبارەی رۆناڵدۆوە بە گاڵتەوە هەڕەشەی پێكانی لێكرد.
ئەو گوتی رۆناڵدۆ یاریزانێكی مەزنە و ئێستا باشترین یاریزانی جیهانە و شایستەی ئەو بایەخەیە كە پێی دەدرێت، بەڵام كاتێك من رووبەڕووی دەبمەوە لە یاری نێوان هەردوو یانەدا، بێگومان هەوڵ دەدەم تووشی پێكانی بكەم.
هەروەها گوتی رۆناڵدۆ بەردی بناخەی هەڵبژاردەی پورتوگالە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە هەموو ئومێدێكی خۆمان بەودا هەڵواسین و دەبێ هەمووان كاربكەین بۆ سەرخستنی هەڵبژاردەكە.
هەروەها گوتی ئەو توانای لەشان گرتنی ئەركی هەموو هەڵبژاردەكەی هەیە، بەڵام دەبێ ئێمە بەشداری ئەو بكەین و بە هەر 23 یاریزانەكە ئەو بەرپرسیاریەتییە هەڵبگرین.