ڕەنگە میسی وهاورێیانی لە كوردستان یارییەكی دۆستانە ئەنجام بدەن

ڕەنگە میسی وهاورێیانی لە كوردستان یارییەكی دۆستانە ئەنجام بدەن
گوڵان : كارزان كانەبی
دوای ئەوەی رۆژنامەنوسی بەڕەگەز ئەرژەنتینی كارۆلینا پۆدیستا سەردانی لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستانی كرد لە نزیكەوە دیداری لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی هەرێمی كوردستان گرێداو ئاگاداری ئارامی ڕەوشی هەرێمی كوردستان بوون بە چاوی خۆیان پێشكەوتنی هەرێمی كوردستانیان بینی، بۆیەلێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان لە رێگای خاتون كارۆلینا هەوڵبدەن یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق وئەرژەنتین ئەنجام بدرێت، لەم بارەشەوە دكتۆر ئاڵان قادر ئەمینداری لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بەفایلی وەرزشی گوڵان راگەیاند گوتی " ئێمە دوای ئەوەی دانیشتنمان لەگەڵ خاتون كارۆلینای رۆژنامەنوسی ئەرژەنتینی ئەنجامدا لە شاری هەولێر داوای ئەوەمان لێ كرد كە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئەرژەنتین ئەنجام بدەین لە شاری هەولێر، گوتیشی خاتون كارۆلینا ڕەوشی هەرێمی كوردستانی بەچاوی خۆی بینی گوتی بچمەوە وڵاتی ئەرژەنتین باسی هەرێمی كوردستان دەكەم، بۆئەوەی بتوانین یارییەكی دۆستانە ئەنجام بدەین، ناوبراویش لەگەڵ جیگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقی هەندێك رێكەوتن كرا و هەردوولاش ئارەزووی ئەوەیان كرد یارییەكە لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت.گوتیشی ئێمە تەنیا ئامادەكاری دەكەین بۆئەم یارییە دۆستانە، گوتیشی ئەم یارییە دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی كوردستان ناكرێت لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق دەبێت بەڵام بەهۆی پێشكەوتنی كوردستان پێمان باش بوو ئەم یارییە لە هەولێر بێت .بەڵام كە ئەم یارییە لە كوردستان ئەنجام بدرێت بۆئێمە دەبێتە دەستكەوتێكی گەورە بۆكوردستان كە تیپێكی وەكو ئەرژەنتین لە ئەمەریكای لاتینەوە بێتە كوردستان، بەڵام ئەگەر میسی ودیماریا وهیگواین و ئەگویرۆبێنە كوردستان ئەو یارییەكەیان تەنیا لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق دەبێت.
Top