ئەمرۆ پاڵەوانێـتی بلیاردی یانەكانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

ئەمرۆ پاڵەوانێـتی بلیاردی یانەكانی كوردستان بەڕێوەدەچێت
گوڵان : كارزان كانەبی
بەسەرپەرشتی یەكێتی بلیاردی كوردستان بڕیارە ئەمرۆ سێ شەمە پاڵەوانێتی بلیاردی یانەكانی كوردستان لە شاری هەولێر دەستپێبكات، لەم پاڵەوانێتیەشدا كە یارییەكانی بە شێوازی تۆپی سنۆكەر دەبێت، یاریزانانی بەشداربووی یانەكانی كوردستان یاری بۆنازناوی خولەكە دەكەن .نەوزاد حەوێز سكرتێری یەكێـی بلیاردی كوردستان ئەوەی ئاشكرا كرد كە پاڵەوانێتیەكە بۆهەردوو ئاستی لاوان وپێشكەوتووانە لە تۆپی سنۆكەر بڕیارەیشە پاڵەوانێتیەكە لەهۆڵی مۆزارت یارییەكانی ئەنجام بدرێت بە شێوازی نێودەوڵەتی پێشبینش دەكرێت ژمارەیەكی زۆر لە یانەكانی كوردستان بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە بكەن لە گشت شارەكانی كوردستان .
Top