هازارد پەیوەندی بە چێڵسییەوە دەكات

هازارد پەیوەندی بە چێڵسییەوە دەكات
ئیدین هازاردی یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی لیلی فەرەنسی ئێوارەی دوێنێ پەیوەندیكردنی بە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە ئاشكرا كرد.
هازارد لە پەیجی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی دەچمە ریزی پاڵەوانی ئەوروپا و ئەمەش ئاماژەیە بۆ یانەی چێڵسی كە لە 19ی ئەم مانگەدا بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەست هێنا دوای بردنەوەی لە یانەی بایرن میونشن بە لێدانی سزای یەكلا كەرەوە.
بەو راگەیاندنە هازارد سنوورێكی بۆ دەنگۆكانی چەند مانگی رابردوو لەبارەی چارەنووسی خۆیەوە دانا كە ناوی بە چەندین یانەی ئەوروپییەوە دەبەسترایەوە، لەوانەش ریال مەدریدی ئیسپانی و هەردوو جەمسەرەكەی شاری مانچستەر و میلانی ئیتاڵی.
هەفتەی پێشوو ئەو یاریزانە ئاشكرای كردبوو حەز بە چوونە چێڵسی دەكات.
سەرچاوەكان گوتیان بڕی پارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە 32 ملیۆن پاوەندە و هازارد ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە بۆیە چێڵسی هەڵبژاردووە چونكە دڵنیاكراوەتەوە لەوەی یاریزانی سەرەكی دەبێت لە پێكهاتەی یانەكەدا.
Top