ئەم هەفتەیە بێڵسا چارەنووسی خۆی یەكلادەكاتەوە
رۆژنامەكان گوتیان بێلسا تا كۆتایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەیدا كۆدەبێتەوە بۆ باسكردن لە چارەنووسی خۆی لەگەڵ تیپەكەیدا.
ئەو رۆژنامانە گوتیان بێلسا دەیەوێ هەندێك باس و خواسی ناو تیپەكەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەكەدا باس بكات و هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی تیپەكەی لە وەرزی ئەمساڵدا بگات كە گەیشتە یاری كۆتایی خولی ئەوروپی و جامی شای ئیسپانیا و هەردووكیانی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید و بەرشەلۆنە دۆڕاند.
مارسیلۆ بێلسای ئەرجەنتینی لەم هەفتەیەدا بڕیاری لەسەر چارەنووسی خۆی دەدات و قسەكردنی لەگەڵ بەرپرسانی یانەكە ئەوە یەكلا دەكەنەوە ئەو دەمێنێتەوە یان دەڕوات بۆ یەكێك لە یانەكانی لیڤەرپولی ئینگلیزی یان ئینتەرمیلانی ئیتاڵی.
دوای دۆڕانی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هاندەرانی یانەی ئەتلەتیك بلباو داوای مانەوەی بێلسایان كرد.