ئینزاگی لە ئەمەریكا داواكراوە
ئەو سەرچاوانە ئاشكرایان كرد كارگێڕیی یانەی سیكاگۆ فایەری ئەمەریكی دەستەوارەیەكی ئامادەكردووە تا پێشكەشی ئینزاگی بكات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریزی ئەو یانەیەوە بكات.
ئینزاگی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا رۆیشتنی لە یانەی میلانی ئیتاڵی ئاشكرا كرد، دوای ئەوەی بەهۆی پێكانەوە بۆ ماوەیەكی زۆری وەرزەكە توانای بەشداریكردنی لە یارییەكانی تیپەكەدا نەبوو.
رۆژنامەكان گوتیان كارگێڕیی یانە ئەمەریكییەكە دەیەوێ ئەو یاریزانە تەمەن 36 ساڵە بە بڕی یەك ملیۆن یۆرۆ بباتە ریزەكانی خۆی تا ئۆكتۆبەری 2012 و ئامادەشە دوای ئەوە گرێبەستەكەی لەگەڵدا نوێ بكاتەوە.
دووركەوتنەوەی ئینزاگی لە میلان لە چوارچێوەی هەوڵی یانە ئیتاڵییەكەدایە بۆ رێكخستنەوەی خۆی و گەنجكردنەوەی تیپەكەی كە ژمارەیەكی زۆری یاریزانی پیری تێدایە.