بنزیمە: من قەرزاری مۆرینۆم
بنزیمە سوپاسی مۆرینۆی كرد كە یارمەتیدا لە متمانەكردنەوە بەخۆی و گەڕانەوەی بۆ ئاستی پێشووی.
بنزیمای هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا گوتی كاتێك مۆرینۆ هات وەك كوڕێكی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا كردم، من زۆر قەرزاری ئەوم، چونكە متمانەی تەواوی پێدام.
هەروەها گوتی ئێشتاش یەكەم یەكەی مەشقم لەگەڵ ئەو راهێنەرەدا لە بیرە كە لە بارودۆخی پرسیم و پێی گوتم ئەوە لە بیركە كە وەرزی رابردوو بەسەرتدا هات و ئێستا تۆ لە دۆخێكی نوێدا دەبیت و لەو كاتەوە تێگەیشتم ئەو كاریگەری لەسەر كەسانی تر زۆر بەهێزە.
لە وەرزی ئەمساڵدا بنزیمە ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانی 21 گۆڵ لە خولی ئیسپانیدا تۆمار بكات و هۆكارێك بوو بۆ ئەوەی ریال مەدرید نازناوی خولەكە بباتەوە.