(لاریسا) ڕكابه‌ری بۆ په‌یدا بووه‌

(لاریسا) ڕكابه‌ری بۆ په‌یدا بووه‌
جلنماییشكاری پۆڵەندی مۆنیكا پیتەرئەسینكا، دەیەوێت شوێنەكەی ریكیلیمی لاریسا بگرێتەوە، كە لە مۆندیالی 2010 بە دواوە زۆر بەناووبانگ بوو، ئەویش بە هۆی ئەو ستایلە تایبەتەی پۆشینی جلوبەرگییەوە.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی، ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەو خانمەی نمایشكردنی جلوبەرگ پێشتر وێنەی لەسەر بەرگی گۆڤاری پلەی بۆیدا وەشان كرابوو، ناووبانگێكی زۆری هەیە بە تایبەت لە نماییشكردنی مۆدێلە نوێیەكانی جلوبەرگی ژێرەوە.

لاریسای تەمەن 26 ساڵان، پێشتر بە جلێكی نیمچەڕووتەوە دەركەوت و سەرنجی زۆربەی هەوادارانی وەرزشی بە لای خۆیدا ڕاكێشا.

لاریسا لە مۆندیالی 2010 و لە جامی كۆپا ئەمەریكادا، سۆزی ئەوەی دا كە ئەگەر هەڵبژاردەی پاراگوای بباتەوە كە ئەوا بە ڕووتی دەردەكەوێت، بەڵام لە بێبەختی هەوادارانی، هەردوو جار هەڵبژاردەی پاراگوای شكستی خوارد.


هەولێر
Top