یەكەم هێرشی ستی بۆ ڤان پێرسی 20 ملیۆن پاوەندە
بەپێی رۆژنامەكە یەكەم دەستەوارەی ستی 20 ملیۆن پاوەندە و ئەوەش راوەستانەوەیەكی ئاشكرایە دژی ویستی ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵ كە پێشتر گوتبووی دوای سەمیر نەسری هیچ یاریزانێكی تر نافرۆشینە مانچستەر ستی.
لە چەند ساڵی رابردوودا مانچستەر ستی چەندین یاریزانی لە یانەی ئەرسناڵ كڕیوە، لەوانەش ئەدیبایۆر و سەمیر نەسری و كۆلۆ تۆرێ و ئێستاش یانە شینەكە دەیەوێ ڤان پێرسیش ببات.
ڤان پێرسی هۆڵەندی گرێبەستەكەی لە ساڵی 2013 لەگەڵ ئەرسناڵ كۆتایی دێت و ئەوەش لەوانەیە كارگێڕیی یانەكە ناچار بكات بە نرخێكی باش بیفرۆشێت بەر لەوەی ناچاربێت بە خۆڕایی دەستبەرداری بێت.
پێشتر ڤان پێرسی بە كارگێڕیی یانەی ئەرسناڵی راگەیاندبوو كە ئەو بۆ مانەوە لە ئەرسناڵ پێویستی بە بردنەوەی نازناوەكان هەیە نەك پارە.