تیاگۆ سیلڤا: من كوڕی بەنازی میلانم و ناڕۆم

تیاگۆ سیلڤا: من كوڕی بەنازی میلانم و ناڕۆم
تیاگۆ سیلڤای بەرگریكەری یانەی میلانی ئیتاڵی دووپاتی كردەوە كە نایەوێ ریزی ئەو یانەیە جێبێڵێت و گوتی من كوڕی بەنازی یانەی میلانم.
ئەو بەرگریكەرە لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی بە هیچ شێوەیەك بیر لە چوونە خولێكی تر ناكەمەوە، چونكە من لە میلان زۆر دڵخۆشم و كوڕی بەنازی یانەكەمم و ئەدریانۆ گالیانیش ئەوەی بۆ دووپاتكردمەوە كە یانەكە دەستبەرداری من نابێت.
سیلڤا گوتی كاتێك یانەكەم دەست بە منەوە دەگرێت ئەوە مانای زۆر شت دەدات بۆ من و ئەوە هانی من دەدات بە هەموو شێوەیەك كار بۆ سەرخستنی یانەكەم دەكەم، چونكە كاتێك یانەكەت رازی بێت دەستبەجێ دانوستان لەسەر فرۆشتنی تۆ لەگەڵ یانەیەكی تر بكات، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە پێویستە بڕۆیت و لەو یانەیە نەمێنیت.
دووپاتی كردەوە كە پێویستم بەوە هەبوو یانەكەم بۆم دووپات بكاتەوە كە من یاریزانێكی سەرەكیم و بۆ فرۆشتن نیم، دوای ئەوە من بیر لە رۆیشتن ناكەمەوە.
Top