لۆكاس دان بەوەدا دەنێت كە نزیكە لە چوونە ریال مەدرید

لۆكاس دان بەوەدا دەنێت كە نزیكە لە چوونە ریال مەدرید
لۆكاس مۆرای یاریزانی تازەپێگەیشتووی یانەی ساوپاولۆی بەرازیلی ئاشكرای كرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بایەخی پێدەدات.
هەفتەی رابردوو جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئامادەی یاری نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و دانیمارك بوو بۆ بینینی ئاستی لۆكاس كە بە شێوەی سەرەكی لەو یارییەدا یاری كرد.
مۆرا لە لێدوانی بۆ رۆژنامەیەكی بەرازیلی گوتی نەمدەزانی مۆرینۆ ئامادەی یارییەكە بووە بۆ ئەوەی من ببینێت، بەڵام دەمزانی بە شێوەیەك لە شێوەكان یارییەكە دەبینێ.
وێڕای دووپاتكردنەوەی مۆرای تەمەن 19 ساڵ بەوەی كە مۆرینۆ چاودێری دەكات، بەڵام دووپاتی كردەوە كە ئەو بەهیچ شێوەیەك شێوازی یاریكردنی خۆی ناگۆڕێت بۆ ئەوەی مۆرینۆ رازی بكات بیباتە یانەكەی.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن دوای بینینی ئەو یارییە مۆرینۆ گڵۆپی سەوزی بۆ بەرپرسانی یانەكەی هەڵكردووە بۆ ئەوەی هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ لۆكاسدا بدەن.
Top