5 یانە داوای ئیبراهیمۆڤیج دەكەن
مینۆ رایۆلای بەڕێوەبەری كارەكانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجی هێرشبەری یانەی میلانی ئیتاڵی و هەڵبژاردەی سوێد ئاشكرای كرد چەند یانەیەكی ئەوروپی ویستی خۆیان بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو یاریزانە دەربڕیوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا.
رایۆلا لە لێدوانی بۆ كەناڵی سكای سپۆرت گوتی تا ئێستا 4 تا 5 یانە ویستی خۆیان بۆ كڕینی ئیبرا ئاشكرا كرووە و داوایان كردووە ئەو هێرشبەرە چارەنووسی خۆی یەكلا بكاتەوە و ئەگەر نیازی رۆیشتن لە میلانی هەیە ئاشكرای بكات.
بەڕێوەبەرەكە گوتی بەڵام ئەوەی ئاشكرایە ئەوەیە كە تا ئێستا میلان رازی نییە لەسەر فرۆشتنی ئیبرا و هیچ ئەگەرێك بۆ رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە ئارادا نییە.
بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان پێشتر هەریەك لە مانچستەر ستی و ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان ویستی خۆیان بۆ كڕینی ئەو یاریزانە ئاشكرا كردووە.