كلۆزە: دۆڕانی بایرن میونشن یارمەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەدات بۆ بردنەوەی یۆرۆ
كلۆزەی هێرشبەری یانەی لازیۆی ئیتاڵی زیاتر گوتی دۆڕانی ئەوروپی هیچ كاریگەرییەكی لەسەر یاریزانە ئەڵمانییەكان نابێت و روونی كردەوە هەموو یاریزانانی یانەی بایرن میونشن دەناسم، دڵنیام لەوەی هیچ كێشەیەكی دەروونی و شێوازی بیركردنەوە لای ئەوان نییە هەرچەندە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایان دۆڕاند و ئێستا ئەوان لە هەموو كات زیاتر ویستی بردنەوەی نازناوی یۆرۆیان هەیە.
كلۆزە یاریزانێكی سەرەكییە لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و تا ئێستا لە 117 یاریدا 63 گۆڵی تۆمار كردووە و ئێستا ویستی بردنەوەی نازناوەكەی هەیە كاتێك گوتی بەشداری لە یەك لە پاڵەوانیەتییە هەرە گەورەكانی جیهان دەكەم بۆ جاری شەشەم لە ژیانمدا و لەو ماوەیەدا چەند جارێك پلەكانی دووەم و سێیەممان بەدەست هێنا، بەڵام ئەمجارەیان من ئەوەم ناوێ و نازناوەكەم دەومەێ و هەستم دڵنیام دەكاتەوە لەوەی ئێمە دەتوانین ئەوە بكەین.