كلۆزە: دۆڕانی بایرن میونشن یارمەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەدات بۆ بردنەوەی یۆرۆ

كلۆزە: دۆڕانی بایرن میونشن یارمەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەدات بۆ بردنەوەی یۆرۆ
میرۆسلاڤ كلۆزەی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گوتی دۆڕانی بایرن میونشن لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەسەر یاریگای ئەلیانز ئەرینا دژی چێڵسی ئینگلیزی، هەلی بردنەوەی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2012 بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا زیاتر دەكات.
كلۆزەی هێرشبەری یانەی لازیۆی ئیتاڵی زیاتر گوتی دۆڕانی ئەوروپی هیچ كاریگەرییەكی لەسەر یاریزانە ئەڵمانییەكان نابێت و روونی كردەوە هەموو یاریزانانی یانەی بایرن میونشن دەناسم، دڵنیام لەوەی هیچ كێشەیەكی دەروونی و شێوازی بیركردنەوە لای ئەوان نییە هەرچەندە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپایان دۆڕاند و ئێستا ئەوان لە هەموو كات زیاتر ویستی بردنەوەی نازناوی یۆرۆیان هەیە.
كلۆزە یاریزانێكی سەرەكییە لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و تا ئێستا لە 117 یاریدا 63 گۆڵی تۆمار كردووە و ئێستا ویستی بردنەوەی نازناوەكەی هەیە كاتێك گوتی بەشداری لە یەك لە پاڵەوانیەتییە هەرە گەورەكانی جیهان دەكەم بۆ جاری شەشەم لە ژیانمدا و لەو ماوەیەدا چەند جارێك پلەكانی دووەم و سێیەممان بەدەست هێنا، بەڵام ئەمجارەیان من ئەوەم ناوێ و نازناوەكەم دەومەێ و هەستم دڵنیام دەكاتەوە لەوەی ئێمە دەتوانین ئەوە بكەین.
Top