جیرارد: بۆئەوەی یۆریۆ ببەینەوە مانای ئەوە نییە كە پێویستە باشترین بین
ئەو یاریزانەی ناوەڕاستی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گوتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێویست نییە لەسەری كە باشترین هەڵبژاردە بێت بۆ ئەوەی نازناوی پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەكە بەدەست بێنێت.
جیرارد لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی گوتی پێویستە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەین، بەڵام پێویست نییە لەسەرمان باشترین هەڵبژاردە بین بۆ ئەوەی نازناوەكە ببەینەوە.
هەروەها گوتی لە یاری كۆتایی كاردیف كەپی ئەمساڵدا، ئێمە باشترین تیپی یارییەكە نەبووین و لە وێستهام باشتر نەبووین، بەڵام نازناوەكەمان بردەوە لەبەرئەوەی بڕوامان بەخۆمان هەبوو.
هەروەها گوتی دانی پێدادەنێم كە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پاڵێوراوە سەرەكییەكان نییە بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانیەتییەكە، ئەوەش فشاری سەرمان كەم دەكاتەوە، چونكە هەرچەندە تۆ بەهێز بیت فشاری زیاترت دەكەوێتە سەر بۆ ئەوەی نازناوەكە بباتەوە.