سۆلاڤ و پێشمەرگەی سلێمانی باڵەدەستی پاڵەوانێتی نیشانە شكێنی یانەكانی كوردستان بوون

سۆلاڤ و پێشمەرگەی سلێمانی باڵەدەستی پاڵەوانێتی نیشانە شكێنی یانەكانی كوردستان بوون
لەشاری سلێمانی لەهۆڵی پێشمەرگە بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی نیشانە شكێنی كوردستان، پاڵەوانێتی نیشانە شكێنی یانەكانی كوردستان بۆئاستی كوڕان لەهەردوو جۆری چەكی دەمانچەو تفەنگ بەڕێوەچوو، لەپاڵەوانێتەكەشدا هەریەك لەیانەكانی (هەولێر، بروسك، قەڵا، پێشكەوتن، ئاڵا، پێشمەرگەی سلێمانی، ئاشتی، سلێمانی، سەرچنار، نەورۆز، شۆریجە، بابا گوڕگوڕ، سۆلاڤ، كەیوان، سەورە، خاك، سۆلاڤی نوێ، ئاڵتون كۆپری) و بە بەشداری (56) یاریزانی یانەكان كە كێبڕكێان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامەكانی پێشەوە. ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەیەی خوارەوە بوو.
* تیپ-تفەنگ
1- سۆلاڤ 723 خاڵ
2- پێشمەرگەی سلێمانی 702 خاڵ
*تاك-تفەنگ
1- یاریزان شاخەوان غەفور یانەی سۆلاڤ 246 خاڵ
تیپ-دەمانچە
1- پێشمەرگەی سلێمانی 761 خاڵ
2- ئاشتی 707 خاڵ
تاك-دەمانچە
1- جەمال عەبدوڵڵا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 264 خاڵ
Top