پاڵەوانێتی بلیاردی یانەكانی هەولێر بەڕێوەچوو

پاڵەوانێتی بلیاردی یانەكانی هەولێر بەڕێوەچوو
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری بلیارد لەشاری هەولێر، یەكێتی بلیاردی لقی هەولێر پاڵەوانێتی بلیاردی یانەكانی هەولێری ئەنجامدا لەهۆلی وەرزشی ئەكوا پارك، لەپاڵەوانیتیەكەشدا هەریەك لەیانەكانی (قەڵا، ئارارات، ئاڵا، هێرش، ئەكاد، هەولێر، بروسك، پێشمەرگەی هەولێر)بەشداریان كردبوو، لەجۆری تۆپی سنۆكەر لەهەردوو ئاستی لاوان و پێشكەوتووان بۆماوەی چوار ڕۆژی خایاند، یاریزانانی بەشداربووش توانیان ئاستێكی بەرزی یاری بلیارد پێشكەشی ئامادەبووان بكەن و ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەیەی خوارەوە بوو.
ئاستی پێشكەوتووان
1-یانەی بروسك
2-یانەی ئارارات
3-یانەی قەڵا
ئاستی لاوان
1-یانەی هەولێر
2-یانەی پێشمەرگەی هەولێر
3-یانەی قەڵا
لەئاستی تاكی یاریزانان، یاریزان ئیبراهیم قادر لەیانەی بروسك پاڵەوانی یاریزانان بوو لەئاستی پێشكەوتووان، لەئاستی لاوانیش یاریزان حوسێن سوارە لەیانەی هەولێر پاڵەوان بوو.
Top