پاستۆری، گفتوگۆ لەنێوان هیگواین و سان جێرمان بەردەوامە

پاستۆری، گفتوگۆ لەنێوان هیگواین و سان جێرمان بەردەوامە
یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین خافێر پاستۆری یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی ڕایگەیاند گفتوگۆیەكان لەنێوان یانەكەی و یاریزانی ئەرژەنتینی گۆنزالۆ هیگواین ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی نەپچڕاوە و بەردەوامە، پاستۆری لەلێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی مۆنتی كارلۆ گوتی: من پێوەندی بەردەوامم لەگەڵ هیگواین هەیە و ئەویش بە بەردەوامی پێوەندی بەلێپرسراوانی یانەی پاریس سان جێرمان دەكات، هیگواین چەندین جار پرسیاری شاری پاریسی لێكردووم و چۆنیەتی خۆگونجاندن لەژیان بەسەربردن لەم شارە.
پێشتر ڕاپۆرتەكان ئاماژەییان بەوەدابوو كە هیگواین بیر لەڕۆیشتن دەكاتەوە لەیانەی ڕیال مەدرید بەتایبەتی كە ڕاهێنەر جۆزی مۆرینهۆ پشت بەیاریزان كەریم بنزیمە دەبەستێت لەپێكهاتەی سەرەكی یانەی شاهانە، لەلایەن خۆیەوە مۆرینهۆ ڕایگەیاند كە ئەو نایەوێت دەستبەرداری هیگواین بێت و ئەو یانەیەی كە ئەم یاریزانەی دەوێت پێویستە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆ بدات كە مەرجی شكاندنی بۆندەكەی هیگواینە.
یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید لەكاتی ئاهەنگەكانی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا داوایان لەهیگواین كردووە كە لەیاریكردن لەگەڵ یانەی شاهانە بەردەوام بێت.
Top