جەماوەر و یاریزانانی لیڤەرپوول داوای گەڕانەوەی بینیتێز دەكەن
رۆژنامەی میرۆری بەریتانی گوتی یاریزانە دیارەكانی یانەی لیڤەرپوول وەك پیپی رێنا و دانێل ئاگەر و لۆكاس داوایان لە بەرپرسانی یانەكەیان كردووە ئەركی مەشقی یانەكە بە رافا بینیتێزی راهێنەری پێشوو بدەنەوە.
بینیتێز پێشتر پێشەوایەتی لیڤەرپوولی كرد بۆ بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یانەی میلانی ئیتاڵی لە ساڵی 2005 بەر لەوەی پێش دوو وەرز ریزی ئەو یانەیە جێبێڵێت و ببێتە راهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی.
لە دوای رۆیشتنی رافاوە لیڤەرپوول بەدەست ئەنجامی خراپەوە دەناڵێنێت و یانەكە لە ژێر سەرپەرشتی كینی داگلیشدا نەیتوانی هیچ ئەنجامێكی بەرچاو بەدەست بێنێت و ئەمساڵ لە پلەی هەشتەمی خولی ئینگلیزیدا گیرسایەوە.