سنایدەر بە نیازی چوونە میلانە
هەرچەندە سنایدەر چەند رۆژێك لەمەوپێش دووپاتی كردەوە كە نایەوێ لە ئینتەرمیلان بڕوات و دەیەوێ لەگەڵ یانەكەیدا بمێنێتەوە، بەڵام پێدەچێ بڕیاری نوێی ئەو یاریزانە رۆیشتن لە ئینتەرمیلان بێت، بە تایبەت كە یانەكەی وەرزی داهاتوو بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناكات.
رۆژنامەكان دەڵێن پەیوەندی خۆشی سنایدەر لەگەڵ چەند یاریزانێكی یانەی میلان لەوانەش جیرۆم بواتینگ پاڵنەرە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە پەیوەندی بە میلانەوە بكات، لە هەمان كاتدا ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە هەستیاری پەیوەندی نێوان میلان و ئینتەرمیلان كێشەیەكی گەورە دەبێت لەبەردەم رۆیشتنی سنایدەر بۆ ریزی یانەی لۆمباردی.