ڤیا بەشداری یۆرۆی 2012 ناكات

ڤیا بەشداری یۆرۆی 2012 ناكات
یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشكرای كرد داڤید ڤیای هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، ڤیسنتی دیل پۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیای ئاگادار كردووەتەوە كە توانای نابێت بەشداری یارییەكانی یۆرۆی 2012 بكات كە مانگی داهاتوو دەست پێدەكات.
یەكێتییەكە گوتی ڤیا پەیوەندی بە راهێنەری هەڵبژاردەكەوە كردووە و ئاگاداری كردووەتەوە كە تا كاتی یارییەكانی یۆرۆ ناتوانێ بە تەواوی لە شكانی ئێسكی قاچی چاك ببێتەوە و بەو هۆیەوە بەشداری یۆرۆی 2012 ناكات.
ڤیای گۆڵكەری یەكەمی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە درێژایی مێژوو، لە یاری یانەكەی لە مۆندیالی یانەكان لە كۆتایی ساڵی رابردوودا دووچاری شكانی ئێسكی قاچی هات و دواتر نەشتەرگەری ئەنجامدا و تا ئێستا نەگەڕاتەوە نێو یاریگا.
دیل پۆسكی ئاشكرای كردبوو كە پێكهاتەی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەشدار لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەكە ئاشكرا ناكات تا ئەو كاتەی دڵنیا نەبێت لەوەی چارەنووسی ڤیا چی لێدێت.
Top