خاوەنی چێڵسی بۆ تۆرێس: تۆ لێرە دەمێنیتەوە
سەرچاوەكان دەڵێن بەڕێوەبەری كارەكانی تۆرێس داوای لە یانەی چێڵسی كردووە دانووستان بۆ بەرزكردنەوەی مووچەی ئەو یاریزانە دەست پێ بكەن ئەگەر یانەكە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەست هێنا و تا ئێستا دیار نییە ئایا یانەكە بەو داواكارییە رازی بووە یان نا؟
رۆژنامەكان گوتیان لە گەرمەی ئاهەنگەكانی یانەكە بە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەبرامۆڤیج بە تۆرێسی راگەیاندووە كە بیر لە رۆیشتن لە یانەكەی نەكاتەوە و ئەوان متمانەی تەواویان بە تواناكانی ئەو هەیە.
تۆرێس لە دوای هاتنی بۆ چێڵسی ئاستی وەك پێویست نەبوو، بەڵام لە ژێر دەستی دی ماتیۆی راهێنەری كاتیی یانەكەدا گەشەی بەرچاوی كردووە، بە تایبەت كە توانی گۆڵی سەركەوتنی یانەكەی لە یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆمار بكات.