میلان و ئینتەر ركابەری لەسەر 4 یاریزان دەكەن كە دیارترینیان نووری شاهینە
سەرچاوە رۆژنامەوانییە ئیتاڵییەكان دەڵێن هەردوو یانەی شاری میلانۆی ئیتاڵی ئێستا دێربییەكی تر لە نێوانیاندا بەڕێوەدەبەن ئەمەش لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا بە هەوڵدان بۆ كڕینی 4 یاریزان كە بریتین لە نووری شاهینی یاریزانی یانەی ریال مەدرید و گابی مۆندنگای یاریزانی یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵی كە گرێبەستەكەی نزیكە لە تەواوبوون لەگەڵ یانەكەیدا. هەروەها گرانكفیستی یاریزانی یانەی جەنەوا و سیلگستەری یاریزانی یانەی پالێرمۆ.
دیارترین ناوی نێو یاریزانە داواكراوەكانی نووری شاهینی توركییە كە پێویستە هەردوو یانە لانی كەم 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی بدەن، بە تایبەت كە ئەو یاریزانە ویستی خۆی بۆ مانەوە لە تیپەكەی دەربڕیوە و یانەی ریال مەدریدیش تا ئێستا بڕیاری لەسەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە نەداوە.