تا ئەوكاتەی گواردیۆلا رازی دەبێت، دی ماتیۆ بە راهێنەری چێڵسی دەمێنێتەوە

تا ئەوكاتەی گواردیۆلا رازی دەبێت، دی ماتیۆ بە راهێنەری چێڵسی دەمێنێتەوە
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردووە كە رۆمان ئەبرامۆڤیجی ملیاردێری رووسی و خاوەنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێ پاداشتی رۆبەرتۆ دی ماتیۆ بداتەوە بەهۆی دەستكەوتەكانی وەرزی ئەمساڵی لەگەڵ یانەكە، ئەویش بە گرێبەستكردن لەگەڵی بۆ ماوەی یەك وەرز تا ئەو كاتەی پیپ گواردیۆلا دەگەڕێتەوە جیهانی مەشق.
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی ئاشكرای كردووە كە ئەبرامۆڤیج پاداشتی دی ماتیۆ دەداتەوە لەسەر ئەو دەستكەوتەی پێشتر یانەی بلووز لە تەمەنی خۆیدا نەیتوانیوە بەدەستی بێنێت كە بریتی بوو لە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەمەش بە بەردەوام بوون بۆ ساڵێكی تر.
رۆژنامەكە دەڵێ دی ماتیۆ وێستگەی بەر لە گرێبەستكردنی یانەی بلووز دەبێت لەگەڵ گواردیۆلای راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە كە خاوەنی یانەكە ویستێكی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی تیپەكەی بخاتە ژێر دەستییەوە.
پیپ ئاشكرای كردبوو ماوەی وەرزێك پشوو دەدات بەرلەوەی جارێكی تر بگەڕێتەوە نێو جیهانی مەشق.
Top