مان ستی گرێبەستی مانچینی نوێ دەكاتەوە و ڤینگەر بە خاوەنی بەرزترین مووچە دەمێنێتەوە

مان ستی گرێبەستی مانچینی نوێ دەكاتەوە و ڤینگەر بە خاوەنی بەرزترین مووچە دەمێنێتەوە
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا روونیان كردەوە كە یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی بڕیاریداوە گرێبەستی رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەكەی نوێ بكاتەوە و مووچەی ساڵانەی ئەو راهێنەرە بۆ 5 ملیۆن پاوەند بەرز بكاتەوە.
مانچینی لە دوو وەرزی رابردوودا لەگەڵ یانەی ستی توانی نازناوی جامی ئینگلتەرا لە وەرزی رابردوو و خولی ئینگلیزی لە وەرزی ئەمساڵدا بەدەست بێنێت.
رۆژنامەكان دەڵێن ئەو گرێبەست نوێكردنەوەیە كە رێزلێنانی سەرمایەدارە عەرەبەكانی خاوەنی یانەی مانچستەر ستییە لە مانچینی، وادەكات مانچینی لە رووی بەرزیی مووچەوە پێش سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد بكەوێت، بەڵام هەر لە پشت ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵەوە دەمێنێتەوە كە مووچەی ساڵانەی 6 ملیۆن پاوەندە.
مانچینی ئاشكرای كردبوو دوای بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵی لەگەڵ ئینتەرمیلان و خولی ئینگلیزی لەگەڵ مان ستی، خەون بە بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانییەوە دەبینێت.
Top