سیتی بە هەموو شێوەیەك لۆرێنتی دەوێت

سیتی بە هەموو شێوەیەك لۆرێنتی دەوێت
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایان كردووە كە یانەی مانچستەر ستی پاڵەوانی وەرزی ئەمساڵی خولی ئینگلیزی ئامادەیە مەرجی سزایی گرێبەستی فرناندۆ لۆرێنتی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیك بلباو بدات لە پێناو هێنانی بۆ ریزەكانی یانەكەی.
رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی دەڵێ شێخ مەنسوور ئال خەلیفەی سەرۆكی یانەی مانچستەر ستی دوو دڵ نییە لە دانی مەرجی سزایی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لیۆرینتی لەگەڵ بلباو كە بڕەكەی دەگاتە 36 ملیۆن یۆرۆ و ئەو سەرۆك یانەیە ئاشكرای كردووە ئامادەن ئەو پارەیە چ بە شێوەی بەش بەش یان بە كاش بدەن.
مانچستەر ستی دەیەوێ لۆرێنتی بباتە ریزەكانییەوە لە كاتێكدا ئەگەرێكی زۆر هەیە، ئەو یانەیە دەستبەرداری ئیدین دزیكۆی هێرشبەری ببێت و یانەكە پێی وایە لۆرێنتی باشترین شوێنگرەوەی دزیكۆ دەبێت.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە یانەی مانچستەر ستی چەندین داواكاری بۆ دەستبەرداربوون لە دزیكۆ پێگەیشتووە كە دواترینیان دەستەوارەیەكی یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵییە.
Top