سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا: چێڵسی دڵخۆشی كردم
كامیرۆن كە لەگەڵ سەرانی وڵاتانی لوتكەی 8 لە ئەمەریكایە، لە شیكاگۆ بۆ رۆژنامەنووسان گوتی زۆر روونادات كە ببینی تیپێكی ئینگلیزی بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە لە تیپێكی ئەڵمانی بباتەوە.
هەروەها گوتی شتێكی خۆش بوو كە لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیادا تەماشای یارییەكەمان كرد و دواتر باوەشمان بەیەكدا كرد.
رۆژنامەكان وێنەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیایان بڵاو كردەوە كە لە كاتی سەركەوتن و بردنەوەی چێڵسیدا دەستەكانی بەرز كردووەتەوە و دڵخۆشە بە سەركەوتنی یانەیەكی وڵاتەكەی.
چێڵسی توانی نازناوی خولەكە بەدەست بێنێت دوای ئەوەی لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بردەوە بە لێدانی سزای یەكلا كەرەوە.