میلان هەوڵی گۆڕینەوەی رۆبینیۆ بە گانزۆ دەدات

میلان هەوڵی گۆڕینەوەی رۆبینیۆ بە گانزۆ دەدات
یانەی میلانی ئیتاڵی هەوڵی زۆر دەدات بۆ هێنانی گانزۆی یاریزانی بەهرەداری بەرازیلی بۆ ریزەكانی خۆی لە هاوینی ئەمساڵدا.
رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی كارگێڕیی رۆسۆنێری بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی خستووەتە بەردەستی یانەی سانتۆس كە گانزۆ یاری بۆ دەكات، بۆ ئەوەی دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.
رۆژنامەكە دەڵێ میلان ئامادەیە بۆ بەجێگەیاندنی گرێبەستەكە لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەدا رۆبینیۆی هێرشبەری یانەكەشی بداتە یانەی سانتۆس.
یانەی میلان رووبەڕووی ركابەرییەكی توند دەبێتەوە لە پێناو بەدەستهێنانی گانزۆدا، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەو تەنیا داواكاری ئەو یاریزانە نییە و هەریەك لە ریال مەدریدی پاڵەوانی ئیسپانیا و مانچستەر ستی پاڵەوانی ئینگلتەراش هەمان ویستیان بۆ كڕینی هەیە.
گانزۆ یەكێكە لە دیارترین بەهرەمەندەكانی بەرازیل و پسپۆران پێشبینی دەكەن ئەو شوێنی كاكا لە پێكهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیلدا بە شێوەیەكی لێهاتووانە پڕ بكاتەوە.
Top