بواش قسە لەسەر ئەگەری وەرگرتنی راهێنەری لیڤەرپوول ناكات
قسەكانی بواش دوای ئەو راپۆرتانە هات كە ئەویان بە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییەوە بەستەوە.
رۆژنامەكان دەڵێن راهێنەرە گەنجەكە هێشتا لە گورزی دوورخستنەوەی لە راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی بەئاگا نەهاتووە بە تایبەت كە دوای دوورخستنەوەی ئەو یانەكە بووە پاڵەوانی ئەوروپا.
بواش لە لێدوانی بۆ تۆڕی سكای ئای ئێس بی ئێن گوتی تا ئێستا بڕیارم لە داهاتووی خۆم نەداوە، بۆ هەمووان دووپات دەكەمەوە كە من بەرلەوەی هیچ بڕیارێك بدەم بۆ وەرگرتنی راهێنانی هەر تیپێك، باش بیری لێدەكەمەوە.
بواش تاكە ناوی پاڵێوراو بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنانی ریدز نییە، بەڵكە لە پاڵ ئەودا رۆبێرتۆ مارتینێز بە پاڵێوراوێكی سەرەكی دادەنرێت، هەروەها باس لە پیپ گواردیۆلای راهێنەری دەستلەكاركێشاوەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەكرێت بۆ وەرگرتنی هەمان پۆست.