مۆرینۆ سوورە لەسەر كڕینی بەرگریكەرێكی لاوی بەرازیلی

مۆرینۆ سوورە لەسەر كڕینی بەرگریكەرێكی لاوی بەرازیلی
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە كە جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری ریال مەدریدی پاڵەوانی ئیسپانیا سوورە لەسەر هێنانی ماریۆ فرناندێسی بەرگریكەری یانەی گریمیۆی بەرازیلی.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە گرێبەستكردن لەگەڵ بەرگریكەرێكی لای راست بووەتە ئامانجی یەكەمی مۆرینۆ لە هاویندا.
ئەو راهێنەرە پورتوگالییە لە زستانی رابردوودا داوای گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو بەرگریكەرە تەمەن 21 ساڵەی كردبوو، بە تایبەت دوای ئەوەی سێرجیۆ رامۆس لە دڵی بەرگریدا ئاستێكی بێوێنەی پێشاندا.
ئەوەی بووە هۆی سەرنەگرتنی دەستەوارەكە لە زستاندا، سووربوونی یانەی گریمیۆ بوو لەسەر دانانی نرخی ئەو یاریزانە بە 25 ملیۆن یۆرۆ، لە كاتێكدا ریال مەدرید تەنیا 15 ملیۆن یۆرۆی دانابوو بۆ كڕینی.
رۆژنامەكە دەڵێ ریال مەدرید جارێكی تر داوای هەمان یاریزانی كردووەتەوە دوای ئەوەی بایرن میونشنی ئەڵمانیش هەمان ویستی پێشانداوە، ئەمە جیا لە میلانی ئیتاڵی.
رۆژنامەكە دەڵێ پلانی بی بۆ هێنانی بەرگریكەرێكی لای راست بریتییە لە هێنانی ئەندۆنی ئێراولای یاریزانی یانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی.
Top