بۆفۆن: له‌ یۆڤنتۆس ده‌مێنمه‌وه‌

بۆفۆن: له‌ یۆڤنتۆس ده‌مێنمه‌وه‌
جیان لویجی بۆفۆنی گۆڵچی یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئاشكرای كرد له‌ یانه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌.
بۆفۆن گوتی هه‌تا یاریزان و گۆڵچی تۆپی پێ بم له‌ تۆرینۆ نارِۆم و ئه‌گه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆم گۆرِی ئه‌و كات بیر له‌ شوێنێكی تر ده‌كه‌مه‌وه‌.
بۆفۆن له‌ لێدوانی بۆ ماڵپه‌ری فوتباڵ ئیتاڵیا گوتی داهاتووم له‌گه‌ڵ یانه‌ی ره‌ش و سپی یۆڤنتۆسدایه‌ و هه‌میشه‌ واده‌مێنێته‌وه‌، هێشتا زۆر ئامانجی گه‌وره‌م ماوه‌ كه‌ ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه‌دا به‌ده‌ستی بێنم، له‌به‌رئه‌وه‌ لێره‌ ده‌مێنمه‌وه‌.
یۆڤنتۆس له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا نازناوی خولی ئیتاڵی به‌ده‌ست هێنا و ئه‌مشه‌و یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا له‌ به‌رامبه‌ر ناپۆلی ئه‌نجام ده‌دات و یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێ له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوودا بگاته‌وه‌ به‌ نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
Top