ئاس: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاكا په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ ده‌كات

ئاس: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاكا په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌ ده‌كات
دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی له‌ كرِینی گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبه‌ردا، یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی برِیاری داوه‌ ریكاردۆ كاكای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی په‌لكێشی ریزه‌كانی خۆی بكات.
سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان چه‌ند جارێك له‌ ماوه‌ی رابردوودا سه‌ردانی مه‌دریدیان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاكا رازی بكه‌ن په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌یانه‌وه‌ بكات.
رۆژنامه‌ی ئاس ئاشكرای كردووه‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كاكا رێكه‌وتوون و ته‌نیا ئه‌وه‌ ماوه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا گرێبه‌سته‌كه‌ ئاشكرا بكرێت.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ریال مه‌درید رازی بووه‌ ده‌ستبه‌رداری كاكا بێت دوای ئه‌وه‌ی جۆزێ مۆرینۆ ده‌رگای رۆیشتنی له‌به‌رده‌مدا كرده‌وه‌ و ئه‌وه‌ی زیاتر واده‌كات یانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ به‌ رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ رازی بێت، ئه‌و موچه‌ زۆره‌یه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ وه‌ریده‌گرێت و خۆی له‌ 9 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌ ده‌دات له‌ كاتێكدا ئاستی وه‌ك پێویست نییه‌.
Top