پۆدۆلسكی: یان نازناوی یۆرۆی 2012 یان هیچ
پۆدۆلسكی له لێدوانی بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی له یه‌كه‌ی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌وه له باشووری ئه‌فه‌ریقا گوتی له چه‌ند ساڵی رابردوودا هه‌رده‌م سه‌ركه‌وتنمان بۆ قۆناخی پێش كۆتایی به سه‌ركه‌وتن داده‌نا، به‌ڵام ئێستا هه‌موومان كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاری بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بكه‌ین و به هیچ شتێكی تری بێجگه له‌وه رازی نه‌بین.
پۆدۆلسكی كه له كۆلنه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزییه‌وه كرد گوتی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان له دوای یۆرۆی 1996 ه‌وه هیچ نازناوێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه و ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه به بردنه‌وه‌ی نازناوێك كۆتایی به‌و وشكه‌ساڵییه بێنین.
ئه‌و هێرشبه‌ره تا ئێستا له 98 یاریدا له ساڵی 2004ه‌وه بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا 43 گۆڵی تۆمار كردووه.
له یۆرۆی 2012 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له پاڵ هه‌ریه‌ك له پورتوگال و هۆڵه‌ندا و دانیمارك یاری ده‌كات.