رییا: كارگێڕیی یانەی لازیۆ داوای مانەوەیان لێكردم بەڵام من نەمویست

رییا: كارگێڕیی یانەی لازیۆ داوای مانەوەیان لێكردم بەڵام من نەمویست
ئیدی ریگای راهێنەری یانەی لازیۆی ئیتاڵی ئاشكرای كرد كە ملی بۆ داخوازی یانەكەی نەداوە بە مانەوە وەك راهێنەری یانەكە و سوور بووە لەسەر رۆیشتن.
رییا كە وەرزی رابردوو پێشەوایەتی یانەكەی كرد بۆ گرتنی پلەی چوارەمی خولی ئیتاڵی و مسۆگەركردنی بەشداری لە پاڵەوانیەتییەكی ئەوروپیدا بكات، لە ماڵپەری یەكێك لە هاندەرانی یانەكەیەوە ئاشكرای كرد كە بڕیاری داوە واز لە مەشقی یانەكە بێنێت.
راهێنەرە ئیتاڵییەكە هەروەها گوتی تەنانەت دوای رەتكردنەوەی مانەوەشم، لۆتینۆی سەرۆكی یانەكە داوای پاشگەزبوونەوە لە كارەكەی لێكردم و گوتی بڕۆ هەفتەیەك بیر بكەرەوە ئنجا بڕیاری خۆت بدە، بەڵام من هەر رازی نەبووم بە مانەوە.
رییا لە زستانیشدا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە بەر لەوەی جارێكی تر پەشیمان ببێتەوە و بگەڕێتەوە سەر كارەكەی.
رۆبەرتۆ دی ماتیۆی ئیتاڵی راهێنەری كاتیی یانەی چێڵسی پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنانی یانەی لازیۆ.
Top