كاپیلۆ و ئەبرامۆڤیج دانووستانی نهێنی ئەنجام دەدەن

كاپیلۆ و ئەبرامۆڤیج دانووستانی نهێنی ئەنجام دەدەن
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە كە فابیۆ كاپیلۆی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دانووستانی لەگەڵ رۆمان ئەبراكۆڤیجی سەرۆكی یانەی چێڵسی ئینگلیزیدا كردووە بۆ وەگرتنی پۆستی راهێنانی یانە ئینگلیزییەكە بۆ جێگرتنەوەی دی ماتیۆی راهێنەری كاتیی ئەو یانەیە.
ئەبرامۆڤیج دەیەوێ پۆستی راهێنانی یانەكەی بە كاپیلۆ بدات كە ئەزموونێكی زۆری لە یاریگا جیاوازەكانی ئەوروپادا هەیە و لە خولی ئینگلیزیش بەهۆی كاركردنی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا شارەزاییەكی باشی هەیە.
لە ناوەڕاستی وەرزی ئەمساڵدا یانەی چێڵسی ئەندرێ ڤیلاش بواشی لە پۆستی راهێنانی یانەكە دوورخستەوە و لە شوێنی ئەو دی ماتیۆی بە راهێنەری كاتیی دانا.
پێشتر كاپیلۆ ئاشكرای كردبوو كە ویستی زۆری هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ كاركردن وەك راهێنەری یانەكان و ئاشكراشی كردبوو كە چێژێكی زۆری لە كاركردن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا وەرگرتووە.
Top