هیگواین: لە دەستەوارەكانی بەردەستم دەكۆڵمەوە

هیگواین: لە دەستەوارەكانی بەردەستم دەكۆڵمەوە
گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرای كرد بەو گرێبەستانەدا دەچێتەوە كە بەدەستی دەگەن.
هیگواین كە وەرزی ئەمساڵ 22 گۆڵی لە خولی ئیسپانیدا بۆ ریال مەدرید تۆمار كرد و لەگەڵ رۆناڵدۆ و بنزیمەدا تاكە 3 یاریزانی هێڵی هێرشبەری یەك یانەن زیاتر لە 100 گۆڵ پێكەوە لە وەرزێكدا تۆمار بكەن، قسەی زۆر لەسەر رۆیشتنی بۆ یانەیەكی دەرەوەی ئیسپانیا هەیە.
لە وەڵامی پرسیاری هەندێك لە رۆژنامەنووساندا هیگواین گوتی گەڕاومەتەوە بۆ ئەرجەنتین بۆ ئەوەی چێژ لە پشوویی خۆم وەربگرم و لە بیرم بچێتەوە چی لە جیهانی تۆپی پێدا روودەدات.
هەروەها گوتی دواتر لە هەموو ئەو دەستەوارانە دەكۆڵمەوە كە بەدەستم دەگات و دڵخۆشم بەوەی یانەی ریال مەدرید و جەماوەرەكەی نایانەوێ من بڕۆم.
یانەكانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و یۆڤنتۆسی ئیتاڵی كڕینی هیگواین بە ئامانجی خۆیان دەزانن.
پێشتر ئەو یاریزانە گلەیی لە زۆر دانیشتن لەسەر كورسی یەدەگی یانەكەی كردبوو.
Top