لەیەكەم بەشداریكردنی نێودەوڵەتیدا.. هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتی فەڵەستینی نێودەوڵەتی دەكات

لەیەكەم بەشداریكردنی نێودەوڵەتیدا.. هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتی فەڵەستینی نێودەوڵەتی دەكات
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی فەڵەستین بەسەرۆكایەتی لیوا جبریل ڕەجوب بەفەرمی داوەتنامەیەكی پێشكەش بەیەكێتی تۆپی پێی كوردستان كرد بۆئەوەی هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری لەدووەمین پاڵەوانێتی فەڵەستینی نێودەوڵەتی بكات، بۆ ئەم مەبەستە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بەرەو وڵاتی فەڵەستین بەرێكەوتن، شاندەكە لە35 كەس پێكهاتووە لەیاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران و كارگێڕی و ڕۆژنامەنووسان.
لەم پاڵەوانێتیە 10 هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەكات ئەویش هەریەكە لەهەڵبژاردەكانی (كوردستان، فەڵەستین، ئۆزباكستان، ئەندنووسیا، ئوردن، تونس، مۆریتانیا، پاكستان، ڤێتنام، سریلانكا).
ئەم 10 هەڵبژاردەیە بەسەر سێ كۆمەڵە دابەش كراون، بەمشێوەیە.
كۆمەڵەی یەكەم: (فەڵەستین، ڤێتنام، سریلانكا، پاكستان)
كۆمەڵەی دووەم: (كوردستان، ئۆزباكستان، ئەندنووسیا)
كۆمەڵەی سێیەم: (تونس، ئوردن، مۆریتانیا)
لەكۆمەڵەی یەكەم دوو هەڵبژاردە بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین سەردەكەوێت و لەكۆمەڵەی دووەم و سێیەم یەك هەڵبژاردە بۆ چوارگۆشەی زێڕین سەردەكەوێت، وا بڕیارە یارییەكان لەیاریگاكانی (فەیسەل حوسێنی، ماجد ئەسعەد بالبیرە، بلدیە نابلس، ئەلحسێن بن عەلی، دۆرا) ڕەنجام بدرێن، ئەم یاریگایانە دەكەونە پارێزگاكانی (جەنین، ئەریحا، بێت لەحم، ڕامە لله، نابلس).
ئەم پاڵەوانێتیە ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی دەست پێدەكات بەیاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی (فەڵەستین و ڤێتنام).
وا بڕیارە هەڵبژاردەی كوردستان سبەی سێشەممە یەكەم یاری خۆی بەرانبەر هەڵبژاردەی ئۆزباكستان ئەنجام بدات.
هەڵبژاردەی كوردستان خۆی بەباشی بۆ ئەم پاڵەوانێتیە ئامادە كردووە كاتێك 5 یاری دۆستانەی ئەنجامدا لەیەكەم یاری دۆستانەی خۆیدا هەڵبژاردەی كوردستان میوانداری یانەی موسڵی كرد و توانی ئەم یارییە بەئەنجامی (4-1) گۆڵ سەركەوتن تۆمار بكات، لەیاری دوومدا هەڵبژاردەی كوردستان میوانداری یانەی مەسلحە-ی كرد هەڵبژاردەی كوردستان توانی لەم یارییە سەركەوتن تۆمار بكات و بەئەنجامی (5-سفر) گۆڵ یارییەكە بباتەوە، لەیاری سێیەمدا هەڵبژاردەی كوردستان ڕووبەڕووی یانەی هەولێر بۆوە لەم یارییە هەڵبژاردەی كوردستان توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و یارییەكە بەئەنجامی (4-2) گۆڵ سەركەوتن تۆمار بكات و لەشاری زاخۆ هەڵبژاردەی كوردستان ڕووبەڕووی یانەی زاخۆ بۆوە لەم یارییە هەردوو تیپ بەئەنجامی (1-1) گۆڵ یەكسان بوون، لەدوایین یاری خۆیدا هەڵبژاردەی كوردستان ڕووبەرووی یانەی تیلال یەمەنی بوۆە لەیاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لەشاری هەولێر.
دوای تەواوبوونی ئەم یارییە دۆستانەیانە دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی كوردستان لیستی هەڵبژاردەی كوردستانیان بۆ ئەم پاڵەوانێتیە ئاشكرا كرد.
ئەمەی خوارەوەش خشتەی یارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستان لەدووەمین پاڵەوانێتی فەڵەستین-ی نێودەوڵەتی.
سێشەممە (15/5) هەڵبژاردەی كوردستان – ئۆزباكستان یاریگەی حوسێن كاتژمێر 5ی ئێوارە بەكاتی فەڵەستین.
شەممە (19/5) هەڵبژاردەی كوردستان – ئەندنووسیا یاریگەی دۆرا كاتژمێر 5ی ئێوارە بەكاتی فەڵەستین.
خشتەی یارییەكانی چوارگۆشەی زێڕین بەمشێوەیەیە.
دووشەممە (21/4) یەكەمی كۆمەڵەی یەكەم – یەكەمی كۆمەڵەی دووەم یاریگەی حوسێن كاتژمێر 5ی ئێوارە.
دووشەممە (21/4) یەكەمی كۆمەڵەی سێیەم – دووەمی كۆمەڵەی یەكەم یاریگەی فەیسەڵ كاتژمێر (7.30) ئێوارە بەكاتی فەڵەستین.
Top