بلان دەرگا لەبەرامبەر یانەكانی ئەوروپا دەكاتەوە
بلان لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی (TF1) ی فەرەنسی گوتی: لەوانەیە بۆندێك لەگەڵ یانەیەكی ئەوروپی گەورە مۆر بكەم ئەگەر بۆندەكە شایستە بێت، بەڵام ئەركە سەركییەكەی خۆم لەبیر ناكەم لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا لەیارییەكانی یۆرۆی 2012 0
هەروەها بلان گوتی: من هەردەم ڕاشكاو بووم، ئارەزووم هەبوو لەئەركی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەردەوام بم بەبێ ئاوەڕدانەوە لەئەنجامەكانی یۆرۆی 2012، بەڵام كاروبارەكان بەم شێوەیە نەبوون، ئەوە گرنگ نییە و نابێ كاریگەری لەسەر بارودۆخی خۆئامادەكردنی هەڵبژاردەكەمان بۆ یارییەكانی یۆرۆ هەبێت.
شایانی باسە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا ناوییان بەڕاهێنەر بلان بەستراوە بۆ ئەوەی ببێتە ڕاهێنەریان وەك یانەكانی ئینتەرمیلانی ئیتالی و چێلسی ئینگلیزی.