گواردیۆلا: میسی وایلێكردم ڕاهێنەرێكی باشتر بم

گواردیۆلا: میسی وایلێكردم ڕاهێنەرێكی باشتر بم
راهێنەری یانەی بەرشلۆنە پیب گواردیۆلا كە لەكۆتایی ئەم وەرزە لەپۆستەكەی دوور دەكەوێتەوە جارێكی دیكە ستایشی ئاستی ئەستێرەی ئەرژەنتینی لیونێل میسی كرد و ڕایگەیاند كەبوونی میسی لەیانەی بەرشلۆنە وایلێكرد ڕاهێنەرێكی باشتر بێت، گواردیۆلا لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: هەوڵم دا بەپێی توانا یارمەتی میسی بدەم كە ئاستی بەرەو پێش بچێت، ئەوەشم دەزانی كە ئەم ئەركە زەحمەتە، بوونی یاریزانێكی وەك میسی لەتیپەكەت پێویستی بەتوانای مەشقی تایبەتی هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەستێرەیەك لەتوانای لیۆ ئەوەش وایلێكردم كە تواناكانی مەشقی خۆم پەرەپێبدەم، بێگومان لیۆ میسی وایلێكردم ڕاهێنەرێكی باشتر بم.
لەلایەن خۆیەوە لیۆنێل میسی نامەیەكی سوپاسگوزاری ئاراستەی ڕاهێنەر گواردیۆلا كرد و گوتی: من سوپاسی پیب دەكەم كە هەردەم پشتگیری لێكردووم و توانای منی بەرەو پێش بردووە، سوپاسی دەكەم بۆ هەموو كارەكانی و هەرگیز لەبیری ناكەم.
یاریزانی ئەرژەنتینی خافێر ماسكیرانۆ لەلێدوانێكیدا ستایشی ئاستی یانەی بەرشلۆنەی كرد لەسەردەمی پیب گواردیۆلای ڕاهێنەر و لیۆنێل میسی یاریزان گوتی: لەدوای 20 یان 30 ساڵی دیكە كەسانێك دێن باس لەكارە بێ هاوتاكانی گواردیۆلا و میسی دەكەن لەیانەی بەرشلۆنە.
Top