ستراماچۆنی لەئەركی ڕاهێنانی ئینتەر بەردەوام دەبێت

ستراماچۆنی لەئەركی ڕاهێنانی ئینتەر بەردەوام دەبێت
ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی متمانەی بەراهێنەری یانە ئەندەریا ستراماچۆنی دووپاتكردەوە و ڕایگەیاند لەوەرزی داهاتوو لەئەركەكەی خۆی بەردەوام دەبێت، مۆراتی لەدوای سەركەوتنی یانەكەی بەسەر یانەی ئەی سی میلان لەدێربی میلان بەئەنجامی (4-2) گۆڵ لەلێدوانێكیدا بۆ كەناڵی سكاس سپۆرتی ئیتالی گوتی: ستراماچۆنی لەشوێنی خۆی دەمێنێتەوە، لێهاتوویی و ئەزموونی خۆی لەیاری دێربی سەلماند ئەوەش زۆر خۆشحاڵی كردم.
وادیارە مۆراتی بەئاستی تیپەكەی لەگەڵ ڕاهێنەری لاو ستراماچۆنی تەمەن 36 ساڵ ڕازییە بەتایبەتی دوای ئەوەی یانەی ئینتەرمیلان لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە پێنج بردنەوە و دوو بەرامبەربوون و یەك دۆڕاندنی هەیە، هەروها یانەی ئینتەرمیلان بەهیوای ئەوەیە چەند بۆندێك لەگەڵ چەند یاریزانێكی ئەستێرە مۆربكات لەوەرزی هاویندا بۆ بەهێزكردنی تیپەكە بۆ وەرزی داهاتوو.
سەبارەت بەیانەی یۆڤانتس و بەدەستهێنانی نازناوەكە بەدیارییەكی بەنرخی یانەی ئینتەر، مۆراتی گوتی: پیرۆزبایی لەیانەی یۆڤی دەكەم، چونكە شایستەی نازناوەكە بوون، هیوادارم هیچ كێشەیەك لەنێوانمان نەمێنێت.
Top